دەبڵا ئەز بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکوڵن وەرە حەیران بن ئەوێ دارێ
کفنی من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی یارێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکوڵن وەرە حەیران لە شانشینێ
کفری من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی دینێ
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت
دە وەرە وەرە
کیژێ مەناڵە لە ماڵە باوان چی دی مەڕێژە بۆم فرمێسکی چاوان
دە وەرە وەرە
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارەگوێزێ
کفنی من ببڕن وەرە حەیران بە دەست ئازیزێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە وێ کۆڵانێ
کفنی من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی جوانێ