لێم زیز بووە بێوەفا سینگی تۆ باغی باسەفا
زۆرم کێشا جەور و جەفا لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
گیانەکەم ئەی جوانەکەم ڕوحمێ بە دڵە دێوانەکەم
تەکێ بدە دیوەخانەکەم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
یاری نازەنینی من تۆخوا وەرە سەر دینی من
مەڵحەمی سەد برینی من لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەری یەکدانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم