من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت بۆ لێوی ئاڵت
دە وەرە وەرە
کیژێکی کوردم سەربەست خوڵقاوم
بە داوی گەردوون گیرۆدە ماوم گیرۆدە ماوم
دە وەرە وەرە
با بێ دانیشین لەبن داری بەی
جامێک بنۆشین لەخۆشاوی مەی لەخۆشاوی مەی
دە وەرە وەرە
من بریندارم بۆ چاوی کاڵت
سووتاوە جەرگم بۆ لێوی ئاڵت بۆ لێوی ئاڵت
دە وەرە وەرە
بێ دابنیشین دیدە پڕ ئەسرین
تۆ بۆ خۆت بگری منیش بۆ شیرین منیش بۆ شیرین
دە وەرە وەرە
(ئاخ) تۆم چرام نەوتی (دەی دەی) من ئاگر بە دەست
تا ئاوڕم داوە (گیانە) گڕ بڵێسەی بەست
ئۆی خاڵی ڕێبوار (گیانە) بە ڕێبوارت بم
لەمووچەی بەردێ (دەی دەی) نیوەکارت بم
سەران چوون هەوری (دەی دەی) پاوەن وە پاوە
خۆ تۆ بەهەشت نی (گیانە) بە ڕووی دنیاوە
ئۆی خاڵی ڕێبوار (گیانە) بە ڕێبوارت بم
لەمووچەی بەردێ (دەی دەی) نیوەکارت بم