شەدەلارەکەی چاوخومارم ئیشوەدارم مریەمێ سابڵاغی
تاقە گوڵەکەی نێو گوڵزارم تەنیا یارم مریەمێ لێم یاغی
با شەو من لە لات بم با لە لای بم مریەمێ سابڵاغی
با ئاوێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم مریەمێ لێم یاغی
دیسان بارگەکەی چاوخومارم گوڵ عوزارم مریەمێ سابڵاغی
دەڕوا بۆ کوێستان تەنیا یارم بێقەرارم مریەمێ لێم یاغی
با شەو من لە لات بم با لە لای بم مریەمێ لێم یاغی
با ئاوێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم مریەمێ لێم یاغی
من وام لە گەرمێن لێرە زارم بێقەرارم مریەمێ سابڵاغی
عەشرەتە چارێ من هەژارم بێ غەمخوارم مریەمێ لێم یاغی
با شەو من لە لات با لە لای بم مریەمێ سابڵاغی
با ئاوێزانی بم میوانی بم حەیرانی بم مریەمێ لێم یاغی