بیدا لە خاڵی لەیلم بەڵکوو ڕاپەڕێ لە خەو
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بووین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەحزوون
ئەرێ خۆشی ساڵانم گیانا ئەوساڵ نەماوە
ئەرێ جەرگم پۆڵا بوو گیانا دیدەم لە سوێی تۆ تواوە
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بووین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەحزوون
ئەرێ لە دەردی عیشق و گیانا ئەی عیشق و دیدەم لە تاوی دووری
ئەرێ هەرچەندی دەیکەم دیدەم نابم سێبووری
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بووین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەحزوون
ئەرێ تەنیا ماومەوە دیدەم نەخۆش و ڕەنجوور
ئەرێ لە دۆست و ڕەفیق دیدەم کەوتوومەوە دوور
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بووین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەحزوون