ئەی ئەوشۆ کە دیسان دەروون پڕ خەمەن
ئەرێ کاروانی خەمان گیانا لە لامان جەمن
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
ئەرێ لە تاو دووری دڵ بێقەرارەن
ئەرێ بینایی دیدەم گیانا لە خەفەت تارەن
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە باخەوانت
بۆ خاتری بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول