ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بووین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
ڕۆژ و شەو بیر و خەیاڵم دڵداری لێوی ئاڵم
گوێ بگرە ناڵەناڵم بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
ئێستا لە تافی جوانی وەڵا جوانی قیبلەگای دڵدارانی
منیش ئەڵێم گۆرانی وەڵا گۆرانی
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بووین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول