
گیانە بۆ خاکی خۆم کڕنۆش دەبەم دادێمەوە
بۆ خاکی خۆم کڕنۆش دەبەم دادێمەوە
گیانە بۆ خاکی خۆم کڕنۆش دەبەم دادێمەوە
ناژیم لەوێ، ڕۆژگارێ دێ هەر دێمەوە
ئەی یاران هەتا دەمرم چاوم لە دووی خاکی خۆمە
هەتا دەمرم چاوم لە دووی خاکی خۆمە
گوێم لە وشەی کوردستان بێ دەکرێمەوە
سروودەکەی چەند شیرینە نیشتمانم
هەموو ڕۆژێ وەکوو دەرس ئەیڵێمەوە
ئەی گوڵ لەسەر چڵانی بوویین بە پاسەوانی
منیش دەڵێم گۆرانی بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
سەرم بە سەرگەردانی ڕۆحم بێ بە قوربانی
ئەسیر و پابەندی تۆم سووتاوم لە تاوانی
وەی گوڵ لەسەر چڵانی بوویین بە پاسەوانی
منیش دەڵێم گۆرانی بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
شەماڵ نامە بفڕێنە بۆ ناو دەشت و بۆ ناو شار
مژدەی شادیم بۆ بێنە لە ناو گوڵ ناو گوڵزار
وەی گوڵ لەسەر چڵانی بوویین بە پاسەوانی
منیش دەڵێم گۆرانی بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول