ئەی گوڵ لەسەر چڵانت بوویین بە پاسەوانت
لە ترسی بولبولانت بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
ڕۆژ و شەو بیر و خەیاڵم دڵداری لێوی ئاڵم
گوێ بگرە ناڵەناڵم بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول
بە هیوای بەختیاری خۆم لە پێناو دڵداری
پیشەمە گریە و زاری وەڵا زاری
بۆ تۆ ئەی گوڵ گوڵی سوورم
لە تۆ دوورم من مەلوول