وەکوو ماسی بۆ ئاوێ جەرگم ڕەش هەڵگەراوە
دووریت بۆ من مێحنەتە لە پاشت بەجێ ماوە
کە تۆ شووت کرد بە ڕەقیب بۆ ناوی من بەدناوە
کاروان هەی کاروانە کاروان ڕۆیی بە هەستی
بەشقی خودای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من لەگەڵ تۆیە دەست دەنێمە ناو دەستی
لە بەر هەوری بەهارێ مانگی من دەرناکەوێ
گۆشەی هیلالی ونبووی بە ئاستەم هاتووەتە دەرێ
زۆر خۆشە دە گەڵ یارێ پێکەوە بۆ سەفەرێ
ڕەبی قاسید بێتەوە لە کن نازکە دڵبەرێ
کاروانە هەی کاروانە کاروان کەوتە بن داران
کیژ دەفرۆشن هەناران دانەی بە سەد دیناران
بۆ منی ماڵوێران نابێ دەست نادا بۆ هەژاران
دەچمە سەر سپی سەنگی دەڕوانێتە میراوە
هەرچی وا دەردەکەوێ بانە و بەنگە لەو ناوە
دەچم دەبم بە ڕاوچی دەگرم شاپەڕ سەخناوە
مەمنوونی چاوکەژاڵم لەسەرم ڕاوەستاوە
کاروانە هەی کاروانە کاروان کەوتە بن داران
کیژ دەفرۆشن هەناران دانەی بە سەد دیناران
بۆ منی ماڵوێران نابێ دەست نادا بۆ هەژاران
تۆزی غەریبی نیشتووە بە ڕەنگ و ڕوخسارمەوە
برینێک دە دڵمدایە بە ڕوویدا خستوومەوە
شەرت بێ تۆ بێوەفا بی لە یەخەی خۆمت کەمەوە
ئاوی سەرچاوەی قوڵکەی گەردنی دی دەخۆمەوە
کاروانە هەی کاروانە کاروان کەوتە بن داران
کیژ دەفرۆشن هەناران دانەی بە سەد دیناران
بۆ منی ماڵوێران نابێ دەست نادا بۆ هەژاران
دەڵێ بە شوویان داوم بۆ لای ماڵە مامەیە
سەد لەعنەت لە بێوەفا قانوونی واشی هەیە
کاروانە هەی کاروانە کاروان کەوتە بن داران
کیژ دەفرۆشن هەناران دانەی بە سەد دیناران
بۆ منی ماڵوێران نابێ دەست نادا بۆ هەژاران