لە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لەنتەرانی چیبکەم جەرگم بڕاوە
هەرمێ هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
خەڵکانم زۆر لێ دیارە بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
بۆ تۆ شێت و شەیدا بووم بۆ تۆ دەیری و ڕسوا بووم
بۆ تۆ زەنگی زڕیا بووم بۆچی ڕەحمت نەماوە
هەرمێ هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
دایک و بابت لێم دیارن بۆیە لێی دەکەم شەرمێ
لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چیبکەم جەرگم بڕاوە