نەجمەدین غوڵامی

پاییز پاییز بووکی قژ زەرد

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
1141
پاییز پاییز
بووکی قژ* زەرد
من مات تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
من فرمێسکم تۆ بارانت
من هەناسەم تۆ بای ساردت
من خەم تۆ هەوری گریانت
دوایی نایێ دادم دادت
پاییز پاییز
پاییز پاییز

پاییز پاییز
گەڵاڕێزانت
هەوری ماتی ئاسمانت
لەبەر کزەی بای سەرد تەزیم
لەگەڵ گەڵای درەختا ئەگریم
بەڵام پڕ سەخت و بەجۆشە
دۆزەخێکە و وا لە جۆشە
پاییز پاییز

پاییز پاییز
شان و مل ڕووت
من مات تۆ زیز
هەردووکمان جووت
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین
بگرین بگرین چاومان نەسڕین
پاییز پاییز
هەرگیز هەرگیز
هۆنراوە: گۆران
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "پرچ" هاتووە.