وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بەتەمە
تەعجب لە یار دەمێنم وەڵا دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدا تۆخودا ماچ کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم وەڵا حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ کرد ئەسمەر نزیک بوو ئابڕووم بەرێ
خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
حاجی قەرەنی ئاغا نیم وەی وەی گەورەی ئێڵی بڵباسان
عاشقی دوو چاوی جوانم حەیات دەیفڕێنم سووک و هاسان
گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم وەڵا حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای دوو ماچم لێ کرد ئەسمەر نزیک بوو ئابڕووم بەرێ