ساعەت لە هەشت و حەوت دیم و چاوم پێکەوت
گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری هەفتاد و هەوت
گرتم دوو ماچم لێی سەند دایکی زانی ڕێم کەوت
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسە بێ دەست لە باڵات نەکا گیر
جا چی بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
کە تۆ ڕەحمت نەماوە دڵ دەسووتێ وەک قاوە
کافری بێ دین و ئیمان بۆ ئەمنت وا داناوە
چەن ساڵان یاری خۆم بووی ڕۆیی نەتکرد ماڵاوا
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە