هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
لەگەڵ گیان و دەروونی چەوساوەکانا دەژی
هەمیشە هاوڕێی چەک و بڕوا و سەنگەر و کەژی
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
برسێتی و ڕەنجکێشانت بۆتە پیشەی چەن ساڵە
ئەبێ هەڵکەی خەبات کەی دژی ئەم ژینە تاڵە
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
بیر و بڕوا و تفەنگت مایەی خۆڕاگرتنە
بەردەوامیت لە خەبات نیشانەی سەرکەوتنە
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان
ژینی کۆشک و تەلارت بن بەرد و ناو چیایە
هەرچی ناوی سامانە شک نابەی لەم دونیایە
هۆ کاکی پێشمەرگە شۆڕشگێڕی قارەمان
ناوی پیرۆزی تۆیە بۆتە وێردی سەر زوبان