سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی لە بەر ناکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
ئەمان ئەمان وەی سەبرییە
هۆ ئازیزم هۆ دڵەکەم
سوجدە بۆ دار و دەو دەبەم
دڵنیا بە هەر پێت دەگەم
وەرە دڵم مەشکێنە
ئەڵێی لەعلی زامداری دە نێو عالەمدا دیاری
خۆم قوربانی باڵات بم بەژن و باڵا مرواری
یار دەڕوا خۆی دەنوێنێ بە لەنجە ئەمسووتێنێ
زاڵمە ناماندوێنێ و بێ ڕەحمە و ئەمسووتێنێ
شل و مل و لەبارن ناسکن گوێ بە گوارن
شەدە و گێل گێلە لارن دەسماڵ پوولەکە دارن
یار دەڕوا خۆی دەنوێنێ بە لەنجە ئەمبزوێنێ
زاڵمە ناماندوێنێ و بێ ڕەحمە و ئەمسووتێنێ
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی لە بەر ناکەم
بە مەرگی تاقە براکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
هۆ ئازیزم هۆ دڵەکەم
سوجدە بۆ دار و دەو دەبەم
دڵنیا بە هەر پێت دەگەم
وەرە دڵم مەشکێنە