دەبا بچینە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینان کیژگەل دەچنن هەڵاڵان
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کابان بێنە ڕاتمۆسم وەی وەی بتمژم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
یارەکەی بە نەرم و هێدی وەرە وەررە پاڵم وێدە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە
دەبا بچینە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینان کیژگەل دەچنن وەنەوشان
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کابان بێنە ڕاتمۆسم وەی وەی بتمژم خەتام نەگری لە پاشان
یارەکەی بە نەرم و هێدی وەرە وەرە پاڵم وێدە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە
دەبا بچینە مێرگۆڵان وەی وەی مێرگینان کیژگەل دەچنن بیزایە
ئارەقی بەر هەنیانت وەی وەی دێنە خواور تەڕ دکەن بازنە و سایە
کابان بێنە ڕاتمۆسم ئەی ئەی بتمژم خەتام نەگری لە دوایە
یارەکەی بە نەرم و هێدی وەرە وەرە پاڵم وێدە
هیچی من و هیچی تۆ دەستم لە بەرۆکێ بەردە