
بێرە سەرینم تێر بکە شینم ئامۆزا گیان
قیامەت مەرگە نەبا نەوبینم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
خۆزگە من بوایەم لە جێی سوخمەکەی ئامۆزا گیان
جار جار تەڕمی ئەکرد ئارەق مەمکەکەی ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم
خۆزگە من بوایەم لە جێی تەڵاکەی ئامۆزا گیان
ڕۆژ بە باخەڵ و شەو بە باڵاکەی ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم
دیدەم کەسم ئای
شەرت بێ دوێشەو تا بەیان دەم لە ناو دەم بوو
دەستم سەر ڕەفەی کەسم ئای ناو سینە و مەم بوو
هەر لە یار بڕام لە عومرم کەم بوو
ئەو شەوە دوای تۆ کەسم ئای مەرگم ستەم بوو
گیانە شەرت بێ هەر ئاخ ئاخم کردی دەروونم برژان
بۆ لای کێ بچم بۆ دەوا و دەرمان
شەرت بێ هیچ کەسێ نەبوو بۆم بێتە لوقمان
دەردم چارە کا، دەردی بێ دەرمان
ئەرێ دیدەم هیچ کەسێ نەبوو بۆم بێتە لوقمان
دەردم چارە کا کەسم ئای، دەردی بێ دەرمان
خۆزگە من بایەم لە جێی ڕێشۆڵە ئامۆزا گیان
خۆزگە من بوایەم لە جێی ڕێشۆڵە ئامۆزا گیان
بۆ خۆم ئەنیشتم لەو دەشت و چۆڵە ئامۆزا گیان
ئەچوومە باوەش ئەو نەرم و نۆڵە ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم
یا مژدەیێ خۆش یا خود وەڵامێ ئامۆزا گیان
خوا باوکی بگرێ وا تۆی نەدامێ ئامۆزا گیان
خوا باوکد بگرێ وا تۆی نەدامێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم
تازە داینابوو خاڵ بە زنجەوە ئامۆزا گیان
دەتگوت مێخەکە بە نارنجەوە ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا فێنکی دڵەکەم ئامۆزا بێ تۆ هەڵناکەم