نە خودا دەمداتێ مەرگێک بە هاسان
نە دڵ لە لای تۆ دەبێ هەراسان
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
بۆ خۆم بە خۆم کرد سەنگبارانم کەن
وێڵ و ئاوارەی نێو خاڵانم کەن
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
مانگی یەک شەو بۆیە دایم زیاد دەکا و ئەکشێتەوە
تا جوان ڕوویی خۆی وەکوو ڕووی تۆ بڕازێنێتەوە