ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە
مێشی خاڵت نافڕێ بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی شەکەری گۆناتەوە
لەب شەکەر فەرموو بە زولفت باوەشێنی لێ نەکات
مێشی ڕۆحم گەر بنیشێ وا بە قەندی چاتەوە
بۆ من لە جوملەی عەبدی خودا نیم
ساعەتێک لە دەس غەمێک ڕەها نیم
ئەرێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە