کوشتوومت ئاگات لێم نییە
زیز بوونی تۆ لەسەر چییە
خەتای تۆیە و هی من نییە
لەسەر چی ئەو کوڕە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکی دڵشادم کە
هەرچی جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەون دەتبینم دڵشادم
بە سەر قەبرم دەهات شەماڵ
بۆنی یاری هێنا نێو ماڵ
وە بیرم کەوتۆ کۆنەیار
لەسەر چی ئەو کوڕە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکی دڵشادم کە
هەرچی جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەون دەتبینم دڵشادم
خزمینە بۆم بکەن ڕایە
گەوهەرم کەوتە دەریایە
هەرچی دەیکەم بۆم دەرنایە
لەسەر چی ئەو کوڕە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکی دڵشادم کە
هەرچی جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەون دەتبینم دڵشادم