لەبەر دەرکەیان دارە هەنجیرە یان هەنارە
لەبەر دەرکەیان دارە وەی وەی هەنجیرە یان هەنارە
لەسەر باڵای نەرمۆکە با بمدەن لە سێدارە
دەستهەڵگری باڵات نیم شەرت بێ بمرم دوو جارە
گریانی بێوەفایی با ببارێ لە چاوت
باوڕ کە پەشیمانی بە هیچ جۆر ناکا چارت
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان
گریام و پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
گریام و پاڕامەوە وەی وەی ئاوڕی لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕەی لێم دامەوە کەوتم و هەڵنەستامەوە
ئەتۆم بیر چوو لێم تێک چوو کۆنەبرین دەکولانەوە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان
تا ئەو ڕۆژەی لاسم بووی خۆشەویست و هاوسێم بووی
ساڵ هات و سووڕاوە تۆ هەر دەم چاوەڕێم بووی
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان
هیچ ساتێ نەبووی گیانە تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
هیچ ساتێ نەبوو یارە وەی وەی تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد لەحنەت لەوانە دەست لە مەمان دەکەن گیر
با بچینە ماڵە بابان ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام برژام وەرە قوربان