عارەقی کوڵمی یارێ شیرینە وەکوو هەنارێ
لە عەشقی دوو چاوەکانی سەر هەڵئەگرم بەهارێ
وەرە قوربان ئەی خانم گیان دەوەرە نازدار دەوەرە گیان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام دەوەرە گیان
هەرچەن دەکەم خەیاڵان ئەو دڵەی من قەت ناسرەوێ
گڕووی گرتووە وەک منداڵ هەر ئەڵێ ئەو کچەم دەوێ
وەرە قوربان ئارامی دڵان دەوەرە نازدار دەوەرە گیان
وەرە قوربان ئارامی دڵان دەوەرە نازدار وەرە گیان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام دەوەرە گیان
لەبەر گریان و زاری خوێن لە چاوم دەباری
وەک بارانەی بەهاری بە شکڵی دەنگی ناری
وەرە قوربان ئارامی دڵان دەوەرە نازدار دەوەرە گیان
عەقڵت بردم شێتت کردم سووتام سووتام دەوەرە گیان