زولفی وەک ماری ڕەشە بە جوانی خۆت بمبەخشە
قەد بە باری زەحمەت نابێ بۆم وەرە دەرکی حەوشە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان
زولفی دوو متر و نیوە یارم بەفرە و باریوە
لە هیچ کوێ من نەمدیوە جوان وەک ئەو کچە هەتیوە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان
گەر نایەڵی بە فیدای لێو و دەمت بم
ڕوخسەت بدە توخوا بە خاکی قەدەمت بم
زولفی خاو وەک خەیاتە ئەو کچە بۆ من ئاواتە
وەی ئەگەر دوو ماچم پێ با بۆ من ڕێگەی نەجاتە