گەرد و تۆزەکەی بەر ماڵەکەتان بە برژانگی چاو ئەماڵم گەر بینایی دوو دییەم لە دەس بەم، خوا من بگرێ گەر بناڵم گەرد و تۆزەکەی بەر ماڵەکەتان بە برژانگی چاو ئەماڵم گەر بینایی دوو دییەم لە دەس بەم، خوا من بگرێ گەر بناڵم هاوار هاوار بۆ کێ بەرم، یار تۆراوە و تەنیا ماوم خەریکە گیانم بۆی دەرچێ لە تاوی عەشقی سووتاوم لە سەر ڕێگاکەت چاوەڕێم کردی، لە سەردا هاتی دەرکەوتی دەست لە ناو دەس یارێکی تر بوو، لات لێم نەکردەو سەرکەوتی لە سەر ڕێگاکەت چاوەڕێم کردی، لە سەردا هاتی دەرکەوتی دەست لە ناو دەس یارێکی تر بوو، لات لێم نەکردەو سەرکەوتی دەی توخوا ئەو دوو چاوەم کوێر بێ، خوەزیا ئەو ساتە ئەمردم ئیتر ژیانم بۆچی بێ، توخوا بۆ تۆ وات لێ کردم؟! ڕەقیب بەزەیت بە ڕەنگ زەردم بێ، با لایەکم لێ کاتەوە ئەگەر ویستت گیان قوربانی بکەی، با گیان دانم بە لاتەوە ڕەقیب بەزەیت بە ڕەنگ زەردم بێ، با لایەکم لێ کاتەوە ئەگەر ویستت گیان قوربانی بکەی، با گیان دانم بە لاتەوە هاوار هاوار بۆ کێ بەرم، یار تۆراوە و تەنیا ماوم خەریکە گیانم بۆی دەرچێ لە تاوی عەشقی سووتاوم
Gerd û tozekey ber maleketan be birjangî çaw emalim Ger bînayî dû dîyem le des bem, xwa min bigrê ger binalim Hawar hawar bo kê berim, yar torawe û tenya mawim Xerîke giyanim boy derçê le tawî eşqî sûtawim Le ser rêgaket çawerêm kirdî, le serda hatî derkewtî Dest le naw des yarêkî tir bû, lat lêm nekirdew serkewtî Dey tuxwa ew dû çawem kwêr bê, xwezya ew sate emirdim Îtir jiyanim boçî bê, tuxwa bo to wat lê kirdim?! Reqîb bezeyit be reng zerdim bê, ba layekim lê katewe Eger wîstit giyan qurbanî bikey, ba giyan danim be latewe Hawar hawar bo kê berim, yar torawe û tenya mawim Xerîke gyanim boy derçê le tawî eşqî sûtawim
شەهین تاڵەبانی