دیەم بۆ دیەت خەیلێ زەروورە بێمە ناو دیەت هێشتا پێم دوورە مەیژە لێم دوورە مەیلی پێم نییە بە گیانت قەسەم ئارامم نییە ئاگرو لە جەرگ و دڵم بەر دا یادگارێ بوو هەمووت بەبا دا ئەگەر بینیتان شێتێ لە کێوان مەپرسن کێیە بێ ناو و نیشان دیەم بۆ دیەت خەیلێ زەروورە بێمە ناو دیەت هێشتا پێم دوورە مەیژە لێم دوورە مەیلی پێم نییە بە گیانت قەسەم ئارامم نییە لە کارەوان جیا وێنەی فەرهادم هەر دەم چاوەڕێی هات و نەهاتم دیەم کوێر بووە بە تۆ نەگەیشتم فرمێسک و ژانم بوون بە میوانم
Diyem bo diyet xeylê zerûre Bême naw diyet hêşta pêm dûre Meyje lêm dûre meylî pêm nîye Be giyant qesem aramim nîye Agiru le cerg û dilim ber da Yadigarê bû hemût beba da Eger bînîtan şêtê le kêwan Mepirsin kêye bê naw û nîşan Diyem bo diyet xeylê zerûre Bême naw diyet hêşta pêm dûre Meyje lêm dûre meylî pêm nîye Be giyant qesem aramim nîye Le karewan ciya wêney Ferhadim Her dem çawerêy hat û nehatim Diyem kwêr buwe be to negeyiştim Firmêsk û janim bûn be mîwanim
شەهین تاڵەبانی