ئاسمان دەکەم بە تابلۆیەک
بۆ نیگای چاوەکانت
زەوی دەکەم بە پەڕەی گوڵ
بۆ شەونمی لێوەکانت
زەریا ئەکەم بە چەمێک و
جەستەتی پێ دەشۆمەوە
زارم دەکەم بە ماڵی وشە و
شیعرمی پێ دەهۆنمەوە
خۆزگە دەخۆم بەو ڕۆژانەی
کە لە ڕێگای تۆوا دەمرم
سینگت دەکەم بە ئاتەشگا و
تەلاوەتی تیا هەڵ ئەگرم
ئای بۆو ڕۆژانەی کە کۆچت کرد
کە کۆچت کرد تۆ کەنیشکە
هەموو دنیا لە دوای کۆچت کۆتایی هات
کە کۆچت کرد ئەی کەنیشکە
تەنیاترم لەو مەغریبەی
لە ژیریدا گوڵمان دەبژارد
کە کۆچت کرد ئەی کەنیشکە