محەمەد ماملێ

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
548
ئەرێ چاوت ئەستێرەی سوبحییە ئۆف خەنەبەندانیەتی
جا برۆت جوانە هیلالییە ئۆف خەنەبەندانیەتی
بۆ چاوت ئارامم نییە هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە لە ملانیەتی

ئەرێ بەو قورئانەی لەسەر دەستم ئۆف خەنەبەندانیەتی
لەت لەت کرێم لەسەر پۆستم خەنەبەندانیەتی
نانێم مەیلی کۆنە دۆستم هەوری لە ملانیەتی
ئەرێ وەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان شەدە بادانیەتی