ئۆف خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی
قەسەم بەوەی یاری جوانە ئۆف خەنەبەندانیەتی
لە نێو جەحێڵان سوڵتانە هەوری لە ملانیەتی
کە دەمرێ خاوەن ئیمانە ئۆف خەنەبەندانیەتی
ئای خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی
هەموو ڕۆژێ لای ئێوارێ ئۆف خەنەبەندانیەتی
کە دەڕوانمە تاقە دارێ هەوری لە ملانیەتی
نابینم خاڵی نازدارێ ئۆف خەنەبەندانیەتی
نابینم خاڵی نازدارێ هەوری لە ملانیەتی
ئای خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
گیان لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی
قوربانت بم شەماڵ وەرە ئۆف خەنەبەندانیەتی
ئەو کاغەزەم لەبۆ بەرە هەوری لە ملانیەتی
بیدە بە دەست ئەو دولبەرە ئۆف خەنەبەندانیەتی
ئای خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی
قوربانت بم بە خۆمەوە ئۆف خەنەبەندانیەتی
بە چل و چوار ماڵەی دۆمەوە هەوری لە ملانیەتی
تا ماچ نەکەم ناڕۆمەوە ئۆف خەنەبەندانیەتی
ئای خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئای لیمۆ هەرزان لیمۆ هەرزان خاڵە پەخشانیەتی