دە گوێ هەڵخەن ئەی ڕەقیبان بۆ دەهۆڵی مەرگی خۆتان
خۆشیتان بێ تاڵیتان بێ مەرگە مەرگی هەر هەمووتان
خەیاڵ نەکەن لە دووکەڵی خومپارەتان هەڵێین ئێمە
لە دەس تۆفی تۆفیگەرتان بە پای لالا هەڵێین ئێمە
سنووریشمان بە خەڵووز کەن بەردێ لە شاخ جێ ناهێڵین
پەل و پۆمان بە خوێن بگرن ڕەزێ لە شاخ جێ ناهێڵین
ئەوە ئێمەین پێ لە ئاگر نیشتمانمان لە کۆش دایە
لە نێو شەختەی بەوری شەودا ڕۆژی خاکمان لە سنگدایە
تەواشا کەن قەدی قەندیل چۆن بە گوڵی دڵ تنراوە
بە ڕۆژی سوور سابڵاخی سوور چۆن لە ئامەد بە سێڵاوە
خەیاڵ نەکەن بە برینی ئاسکە قەندیل لە ڕەوت کەوێ
بە دووکەڵی کوردستانم مانگی هیوا لە کۆش کەوێ