ئەی تەبییبی عیشقەکەی من دەی وەرە جارێ بتبینم
شەقام شەقام نەما لێرە ئەم چرایەی دڵ نەگێڕم
بۆ تۆیە حەرف و شیعرەکانم بۆ تۆیە گشت ئاوازەکانم
ئێستا لە کوێی سۆمای چاوانم لێوەکانت بەم لە لێوانم
چاوەڕێی ئەم سەفەرەم نەکرد بە بێ دەنگی ماڵاواییت کرد
عەشقەکەمان خەیاڵی خاوە بە بێ هەست و بۆ خۆشی ماوە
زۆریش نەما من بمرم دەردێ بگرم ئازاری دڵم بچێژم
لە دووری تۆ من بێکەسم دەردێ ئەگرم هێدی دێدی غەم ئەنۆشم
لە ناکاوا چرۆی عومری من دەمنێژێت و ماڵاوا ئەکا
دەروونی پڕ لە ناسۆری من چاوەکانم بە فرمێسک ئەبا
تکا دەکەم مەڕۆ گوڵەکەم لەم غوربەتە دڵم مەشکێنە
ئازاری وا قەت نابێتەوە لەم ژیانە دڵم مەفڕێنە
ئەی گوڵەکەم پیرت کردم لەم غوربەتە دڵت بردم
پێکی مەینەت ئەخۆمەوە یادگارییەکان ئەڵێمەوە
هەموو ڕۆژێ بە چاوەڕوانی کووچە و کۆڵانی ئەم شارەم
بێ فایدەیە بۆ تۆ گوڵەکەم بێ وەفا بووی باوانەکەم
ئەی تەبیبی عیشقەکەی من دەی وەرە جارێ بتبینم