ئەرێ باوان قرچەی دەروون ئێژی تەنوورە
چونکە باڵاکەت ئەرێ ئازیز لێمەوە دوورە
ئەرێ قرچەی دەروونم ئازیزم ئێژی تەنوورە
بەخوا چونکە باڵاکەت ئەی هاوارە لێمەوە دوورە
دە لادە دە لادە دەستەکەت
کوشتوومی چاوە مەستەکەت
ڕۆژێ سەدان جار بتبینم کەمە
دایمە بۆ دیتنت دڵەڕاوکەمە
ئەرێ ڕۆژێ سەدان جار ئازیزم بتبینم کەمە
بەخوا دایمە بۆ دیتنت ئازیزم دڵەڕاوکەمە
دە لادە دە لادە دەستەکەت
کوشتوومی چاوە مەستەکەت
تا کەی دانیشم بە تاسەتەوە
بۆ نەنێن بە بۆی هەناسەتەوە
ئەرێ تا کەی دانیشم ئازیزم بە تاسەتەوە
وەڵا تا کەی دانیشم کاڵێ گیان بە تاسەتەوە
بەخوا بۆ نەنێم وە بۆی ئەی هاوار هەناسەتەوە
دە لادە دە لادە دەستەکەت
کوشتوومی چاوە مەستەکەت