سینەی خەستە و خەرمانە بۆ دەردی من دەرمانە لەسەر ڕێگەی چەن دانە عەسکەر لە نێو شاخدانە بۆ ماچێکی هەرزانە سەردەشت و سەقز و بانە هەی سەبری ماڵم سەبری، سەبری دەڕوا بە لەنجە بۆ ماچێکی هەرزانە سلەیمانی تا هەڵەبجە هەر دەڵێی گوڵی گوڵدانی شل و مل و خەندانی بووکەشووشەی کوردانی کیژۆڵەی سلێمانی ئاسکی دەشت و هەردان و پەروەردەی کوردستانی ئەی سەبری ماڵم سەبری، سەبری دەڕوا بە لەنجە بۆ ماچێکی هەرزانە سلەیمانی تا هەڵەبجە تۆ بڕوانە دەردانم دەرمانیان کە بزانم سەر گوڵەکەی باخانم نازت لەسەر چاوان گەر ساتێ بڕەنجێی لێم دەزانم سەرگەردانم
Sîney xestew xermane bo derdî min dermane Leser rêgey çen dane ’esker le nêw şaxdane Bo maçêkî herzane serdeştû seqzû bane Hey sebrî malim sebrî, sebrî derwa be lence Bo maçêkî herzane sileymanî ta helebce Her delêy gulî guldanî şilû milû xendanî Bûkeşûşey kurdanî kîjoley silêmanî Askî deştû herdanû perwerdey kurdistanî Ey sebrî malim sebrî, sebrî derwa be lence Bo maçêkî herzane sileymanî ta helebce To birwane derdanim dermanyan ke bizanim Ser gulekey baxanim nazit leser çawan Ger satê birencêy lêm dezanim sergerdanim
ئەمیر حەسەن