کشتی دەڵێی مەرەزی سپی دەڵێی کاغەزی
داوای دوو ماچم لێ کرد دەیگوت هەتیو دەمگەزی
بە قوربانی چاوی بێ سەد موغازەی سەقزی
لەسەر چی لە من تۆرای لەسەر چی لە من زیزی
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی جحێڵان ئاڵۆز دەکا
ئەرێ هۆ سەرکورتێی ئەلمانی
کەوتوومە سەرگەردانی وەباڵ بە ئەستۆم جوانی
نایەی پێکەوە جووت بین سەردەشتی یا لاجانی
بە تورجان قایل نابێ شەرت بێ دەبمە بۆکانی
تۆز دەکا تۆز دەکا نەختە نەختە دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام بۆ کانی خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەرێ ماڵمان لە ماڵیان دوورە
بەلەکی دەڵێی توورە
بە مسقاڵی دەفرۆشێ کافرەی لەخودا بەدوورە
قسان دەکا بە زاری دەڵێی عوود و سەنتوورە
داوای دوو ماچم لێ کرد دەیگوت سمێڵت زوورە
تۆز دەکا تۆز دەکا نەختە نەختە دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەرێ لەسەر کانیە کەڵانتەر لەتلەتم کەن بە خەنجەر
سەیری قەدەم لێدانی وەک نیزامی سەد عەسکەر
حەوت فرسەخم لێ دوورە هاتم بە شەمەندەفەر
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەرێ مانگی لەنێو وەستاوی
سۆنەی گەردن مراوی کێ بەردی پێ بەرداوی
سەروماڵم دەفرۆشم ئەگەر هەڵبێنێ چاوی
تورجانی بۆ دەفرۆشم شەش دانگی شیلاناوی
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی جحێڵان ئاڵۆز دەکا
ئەرێ خاکی دنیام بەسەری زێڕی هەژدە عەیاری
سپی دەڵێی مەخمەری
ناوێرم دوو قسەی پێ بکەم ئەوم بە دەردیسەری
نایەی پێکەوە جووت بین توخوا نەمکەی بێبەری
سەفەرێکم کەوتە بەر گەیمە دیار و نادیاری
ئەوا دەچم بۆ بۆکان چت بۆ بێنم بە دیاری
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەرێ هاتم لە لای ئۆینەچی کەس نازانێ دەڵێم چێ
کەوشەکانت دەماڵم بۆ سەر داوەتێ دەچی
وردەواڵە هەڵدەگرم لە دوای دەبم بۆ چەرچی
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی بۆ حەمام بۆ حەمام بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام جحێڵان ئاڵۆز دەکا
ئەرێ دەردت لە ماڵم کاڵێ کەزیەی بەندی ڕەشماڵێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە بۆی بکەم ماڵەوماڵێ
دەبڕۆ داکت ڕازی کە بابت بۆ من هیچ ناڵێ
سێ گەز بە گەزی جۆڵا باسکم لە گەردنت ئاڵێ
سێ گەز بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنی ئاڵێ
ئەرێ زێڕی هەژدە عەیارە نایبینم جاروبارە
لەیلم چارم بێ چارە ڕەبی لێت ممبارەک بێ ئەو کراسە گوڵ هەنارە
ئەی وەی ئاگای لە تۆ بێ سەد جار ئەو شێخەی بیارە
سەقزی بۆ هەرزانە شەش دانگی دیواندەرە
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ کانی خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام جحێڵان لێ ئاڵۆز دەکا
ئەرێ لە جێوە هەی لە جێوە لە باغەکەی بەر دێوە
خودا بمکەی بە سێوێ بچمە باغەڵ خڕێوە
ئەی وەی فرسەندی خەڵکی چ بکەم زۆرم دڵ پێوە
تۆز دەکا تۆز دەکا تۆزی نەرمەتۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا
ئەگەر دەچێ بۆ حەمام خەڵکم لێ ئاڵۆز دەکا