وەکوو بولبول فەسڵی بەهار
مەوەستە تۆ لەیل و نەهار
بفڕە ئەی دڵ دارە و دار
لە نیشتمانم سەیرانکە
بۆنی گوڵغونچەی گوڵان کە
سەیری هۆزگەی کوردان کە
شاخ خاڵخاڵ و ڕەنگینە
وردەواڵ ئاوی شیرینە
بە مووژە جاردێ نشینە
لە نیشتمانم سەیرانکە
بۆنی گوڵغونچەی گوڵان کە
سەیری هۆزگەی کوردان کە
کۆساڵان هەر عەینی ساڵان
پڕ لە گوڵغونچە و گوڵاڵان
کۆف و بەرز و شین، کەلیخان
لە نیشتمانم سەیرانکە
بۆنی گوڵغونچەی گوڵان کە
سەیری هۆزگەی کوردان کە
خۆش چیمەن سەر کێوی گەڕان
پڕ لە گوڵە باغی باغان
چەند خۆشە چاخی سەر داخان
لە نیشتمانم سەیرانکە
بۆنی گوڵغونچەی گوڵان کە
سەیری هۆزگەی کوردان کە