ماڵیان لە پردی سوورە گەردنی دەڵێی بلوورە
بۆ ماچێکم ناداتێ کافرە و لە خودا بەدوورە
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
ئەرێ ئەو ماڵەی هەمە گیانە نەزری ئەڵڵا بێ
ئەرێ بەڵکوو کۆچەکەت وەی وەی بەرەو دوا بێ
گیانە بەرەو دوا بێ
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ
ئەرێ نە نوشتووی مەلا گیانە نە شاڵی سەیی
ئەرێ هیچی لە ڕازی هاوار دڵەکەم نەگەیی
گیانە دڵەکەم نەگەیی
بۆنی هەڵاڵان دێ سەدای چاوکاڵان دێ
لە گەورەماڵان دێ وەی وەی وەی وەی با بێ
بە کراسی کەتان بێ