ئامانجی دڵەکەم هیوای ژیانم
ئەستێرە گەشەی ڕێگای ژیانم
هۆی نازێ نازێ نازێ
هۆی نازێ گەردن بازێ
عالەم دەیزانێ بە ناحەق هەڵدێی
بازاڕت گەرمە و ئەمساڵ لەسەر ڕێی
هۆی نازێ نازێ نازێ
هۆی نازێ گەردن بازێ
خۆ تۆ خۆت فەرمووت من بێوەفا نیم
بێوەفاییەکەی(ت) بە چاوی خۆم دیم
هۆی نازێ نازێ نازێ
هۆی نازێ گەردن بازێ