نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە لێت بێ جەژنە پیرۆزە لە کوردستان سەرتاسەر جێژنی گشت گەل و هۆزە نەسرین ئەمڕۆ بەهارە خۆشتر لە ساڵی پارە وەرە با بچێن بۆ سەیران بۆ ئەو دەشت و گەڵاڵە وەرە با بچین بۆ سەیران بۆ ئەو دەشت و گوڵزارە نەسرین بەهار هاتەوە کاوەی بیر دەخاتەوە جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بەهاتەوە بۆت ئەڵێم تۆزە تۆزە زستان ڕابرد نەورۆزە لەبەر بەدکار ناوێرم لێت کەم جەژنە پیرۆزە نەسرین ئەمڕۆ نەورۆزە لێت بێ جەژنە پیرۆزە لە کوردستان سەرتاسەر جێژنی گشت گەل و هۆزە
Nesrîn emro newroze Lêt bê cejne pîroze Le kurdistan sertaser Cêjnî gişt gelû hoze Nesrîn emro behare Xoştir le salî pare Were ba biçên bo seyran Bo ew deştû gelale Were ba biçîn bo seyran Bo ew deştû gulzare Nesrîn behar hatewe Kawey bîr dexatewe Cejnêkî konî kurde Be xoşîw behatewe Bot elêm toze toze Zistan rabird newroze Leber bedkar nawêrim Lêt kem cejne pîroze Nesrîn emro newroze Lêt bê cejne pîroze Le kurdistan sertaser Cêjnî gişt gelû hoze
حوسێن سەفامەنش