هەی وەی بارانە

شێوەزار: سۆرانی 1822
لەو ڕۆژەوە تۆم ئای نەدیوە بە چاو
گەڵاڕێزانمە ئای وەک باغی بێ ئاو
هەی وەی بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
دایم چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە

کز و کەلەلام ئای گرانە دەردم
ڕەنگ زەرد و زەعیف ئای هەناسەسەردم
هەی وەی بارانە ئای نم نم دایداوە
ئەگریجەی لە بان ئای گۆنای داخراوە

هێزی پێم نییە های بڕۆم بە ڕێدا
تا بزانم یارم های ماڵی لە کوێدا
هەی وەی بارانە ئای ڕێزە بە ڕێزە
دایم چاوێکم ئای لە ڕێی کارێزە

ئەترسم بمرم ئای لەم دوور وڵاتە
دڵ پڕ لە خۆزگە و ئای ئۆف و ئاواتە
هەی وەی بارانە ئای نم نم دایداوە
ئەگریجەی لە بان ئای گۆنای داخراوە
Lew rojewe tom ay nedîwe be çaw
Gelarêzanme ay wek baxî bê aw
Hey wey barane ay rêze be rêze
Daym çawêkim ay le rêy karêze

Kizû kelelam ay girane derdim
Reng zerdû ze’îf ay henaseserdim
Hey wey barane ay nim nim daydawe
Egrîcey le ban ay gonay daxrawe

Hêzî pêm nîye hay birom be rêda
Ta bizanim yarim hay malî le kwêda
Hey wey barane ay rêze be rêze
Daym çawêkim ay le rêy karêze

Etirsim bimirim ay lem dûr wilate
Dil pir le xozgew ay ofû awate
Hey wey barane ay nim nim daydawe
Egrîcey le ban ay gonay daxrawe

ڕاپۆرتی هەڵە