ئەترسم بمرم و کەویار

شێوەزار: سۆرانی 1483
خوایە کەس وەک من تووشی دەرد نەکەی
گیرۆدەی ئاخ و ئاهی سەرد نەکەی
ئەی داد لەخۆم ئای

ئەترسێم بمرم لە فیراقی لەیل
بۆ حاڵم بگرێ ئەستێرەی سیوەیل
ئەترسێم بمرم لە فیراقی یار
بۆ حاڵم بگرێ ببمە خۆراکی مشک و مێرو و مار

یاران گەر هات و لە وەتەن مردم
خوا دڵشکاو و ناشادی کردم
تەمەنام لە تۆ ئەمەیە خوایە
لە پاش کۆچکردن لەم سەر دونیایە
بمکەی بە مەلێ بێمەوە دونیا
هێلانە بکەم لە یانەی لەیلا

کەویارێ کەویار کەویارێ جوانی
بەقوربانی تۆی دەکەم وەی کچ خاڵ و مامم

شێتان شێت دەبوون دەچنە میری سوور
خۆ من شێتی تۆمە گیانە بە خوا و بە ڕەسول

ئەچمە سولەیمانی گۆیژەم لێ دیارە
سەرخەو ئەشکێنم گیانەکەم تۆم لە خەیاڵە
Xwaye kes wek min tûşî derd nekey
Gîrodey axû ahî serd nekey
Ey dad lexom ay

Etirsêm bimirim le fîraqî leyl
Bo halim bigrê estêrey sîweyl
Etirsêm bimirim le fîraqî yar
Bo halim bigrê bibme xorakî mişkû mêruw mar

Yaran ger hatû le weten mirdim
Xwa dilişkawû naşadî kirdim
Temenam le to emeye xwaye
Le paş koçkirdin lem ser dunyaye
Bimkey be melê bêmewe dunya
Hêlane bikem le yaney leyla

Kewyarê kewyar kewyarê cwanî
Bequrbanî toy dekem wey kiç xalû mamim

Şêtan şêt debûn deçne mîrî sûr
Xo min şêtî tome gyane be xwaw be resul

Eçme suleymanî goyjem lê dyare
Serxew eşkênim gyanekem tom le xeyale

ڕاپۆرتی هەڵە