دەستم بە دامێن دەگرم کەمبەرت
چونکە بەگزادەی دەبمە نۆکەرت
دەی جا لوتفت بێ سەدەقەی سەرت
لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم
ئیجازەم بدە سەرپەنجەم بێنم
وات ڕادەژێنم ڕات ناچڵەکێنم
دەسا دەسەوە دەگرم دامێنت
خۆم بم بە سەرگەرد کوڵمی پڕخوێنت
دەیدەم لە تۆڵە موڵکی لاوێنت
لای لای سوورەگوڵ لای لای چۆنت ڕاژێنم
ئیجازەم بدە سەرپەنجەم بێنم
وات ڕادەژێنم هەڵتناسێنم