پەرێشانم من دەناڵێنم
فرمێسکی چاوان دەبارێنم
هەموو عومری خۆم لەسەر دانا
بە چاوانی بوومە دێوانە
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم
دەڵێ مەجنوون جەوری کێشاوە
لە دوای لەیلا ڕۆحی داناوە
گوڵم چیت کرد چۆن دەبێ وابێ
دڵی مەجنوون شێتی لەیلا بێ
نازانم چۆنی بکەم چارە
دەرمانی ئەو دڵە بیمارە
بە بێهوودە شێت و هەژارم
بە دەردی دڵ من گرفتارم