کوڵەنجە ڕێ ڕێ

شێوەزار: سۆرانی 1470
هۆ کوڵەنجە ڕێ ڕێ هەستە بەیانە
تا بەیەک دەگەین ئەی هاوار ئاخر زەمانە
خۆزگە لەم دنیا ئەی هاوار تۆیان ئەدا پێم
چش با لەو دنیا ئەی هاوار دۆزەخ بوایە جێم

هۆ کوڵەنجە ڕێ ڕێ هەستە بەیانە
تا بە یەک دەگەین ئەی هاوار ئاخر زەمانە
هیچکەس وەکوو من ئەی هاوار نەکەوێ کۆستی
نەڕوانێ لە شوێن ئەی هاوار کۆچەکەی دۆستی
Ho kulence rê rê heste beyane
Ta beyek degeyn ey hawar axir zemane
Xozge lem dinya ey hawar toyan eda pêm
Çiş ba lew dinya ey hawar dozex bwaye cêm

Ho kulence rê rê heste beyane
Ta be yek degeyn ey hawar axir zemane
Hîçkes wekû min ey hawar nekewê kostî
Nerwanê le şwên ey hawar koçekey dostî

ڕاپۆرتی هەڵە