غەمی خۆم نیە غەمی تۆمە
غەمبارم من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ عاشق ئازیزم
بە خاڵت بووم دیدەکەم
نەڵێی شێتە شێتی تۆمە
دەس هەڵناگرم ئازیزم
لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە
وەکوو بولبول دەناڵێنم
هاوار و شین و ڕۆڕۆمە
گەر دووریش بووم عەزیزم
لە باڵاکەت دیدەکەم
دڵم شەیدا و عاشقی تۆمە
دەس هەڵناگرم ئازیزم
لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە