ئێستا کە مرد ئاواتی دڵی تۆ ئێستا کە مرد ئاواتی تۆ و دڵی هەژاری من بڵێم فرمێسکی گەرمی بێ وچان بۆچی لە تۆ هەڵناقوڵێ ئامان لەو قژە زەردە لەو گەردنە بێگەردە تەماشا بەژن و باڵای چەندە خاوێن و وردە هاوار چی بوو نازانم گڕی بەردا لە گیانم هەر ئەوە چارەم بکا ئەوە هێز و ژیانم ئامان لەو قژە زەردە لەو گەردنە بێگەردە تەماشا بەژن و باڵای چەندە خاوێن و وردە هاوار لەو شۆخ و شەنگە چەند جوانێکی بە ڕەنگە منیش لە ئاستی ئەوە زمانم گیر و لەنگە ئامان لەو قژە زەردە لەو گەردنە بێگەردە تەماشا بەژن و باڵای چەندە خاوێن و وردە
Êsta ke mird awatî dilî to Êsta ke mird awatî tow dilî hejarî min Bilêm Firmêskî germî bê wiçan boçî le to helnaqulê Aman lew qije zerde lew gerdine bêgerde Temaşa bejnû balay çende xawênû wirde Hawar çî bû nazanim girî berda le gyanim Her ewe çarem bika ewe hêzû jyanim Aman lew qije zerde lew gerdine bêgerde Temaşa bejnû balay çende xawênû wirde Hawar lew şoxû şenge çend cwanêkî be renge Minîş le astî ewe zimanim gîrû lenge Aman lew qije zerde lew gerdine bêgerde Temaşa bejnû balay çende xawênû wirde
ناسر ڕەزازی