ئۆ نۆستالجیا بۆ ئەو شەوانەی پڕ لە جۆش بووی لە بیر ناکەم باوەشی گەرمت کە سەرخۆش بووی بیرم ئەڕوا بۆ ئەو ئاوازە سێنتیمێنتاڵەی لە مەیخانان بۆ بیستنی پەرۆش بووی بیرت ئەکەم ڕۆژانی نەوجوانی پڕ لە ژیان و پڕ لە هیوا و دڵخۆش بووی پاییز هەمووی پێچایەوە کردیە ناو چاڵی کۆتایی ئەوەی کە بۆ من مایەوە ژینێکی تار و تەنیایی گەڵای وەریو لەودیو پەنجەرە ئەڕژێنە خوار بە بێ ئەژمار لە دارستان لە ژێر پێم دەردێ ورشەی گەڵای هەزار هەزار لەو ڕۆژەوەی تۆ بەجێت هێشتووم شەوگار لە من نابڕێتەوە ئای کە چەندت بیر ئەکەم ڕابردوو هەرساڵ کە پاییز دێتەوە
O nostalcya bo ew şewaney pir le coş bûy Le bîr nakem baweşî gerimit ke serxoş bûy Bîrim erwa bo ew awaze sêntîmêntaley Le meyxanan bo bîstinî peroş bûy Bîrit ekem rojanî newciwanî Pir le jyanû pir le hîwaw dilxoş bûy Payîz hemûy pêçayewe Kirdye naw çalî kotayî Ewey ke bo min mayewe Jînêkî tarû tenyayî Gelay werîw lewdîw pencere Erjêne xwar be bê ejmar Le daristan le jêr pêm derdê Wirşey gelay hezar hezar Lew rojewey to becêt hêştûm Şewgar le min nabrêtewe Ay ke çendit bîr ekem rabirdû Hersal ke payîz dêtewe
هۆمەر دزەیی