ئەو کوردستانەی من هەمە
چەندی لێ بدوێم هەر کەمە
چەندە باسی جوانی بکەم
هەرگیز تەواو نابێ بە دەم
گڵە وەک گشت نیشتمانێک
جوانە وەکوو هەموو جوانێک
بەڵام هەر بستێک لەو گڵە
یا کاسەی سەرە یان دڵە
جا کە نیشتمانێ وا بێ
بە خوێنی گەل ئاو درا بێ
ئەبێ چەن جوان و ڕەنگین بێ
چەن ڕێک و پێک، چەن شیرین بێ
کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم، خێزانەکەم، باوانەکەم
ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
ئێستە گەر بمبینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش
جا کە نیشتمانێ وا بێ
بە خوێنی گەل ئاو درا بێ
ئەبێ چەن جوان و ڕەنگین بێ
چەن ڕێک و پێک، چەن شیرین بێ