ئەگەر وتیان هەواری کاروانی ئێوە بۆچی دوورە
ئەگەر وتیان داروبەردی وڵاتەکەی لەمەڕ ئێوە بۆچی سوورە
هەموو هاوار کەن بەجارێک، بڵێن چونکە
لە ئاسمانی مەڵبەندەکەی لەمەڕ ئێمە
لەجێی باران
خوێن ئەبارێ...
خوێن ئەبارێ...
خوێن ئەبارێ...
ئای کوردستانەکەم
ئای کوردستانەکەم