ژن

شێوەزار: سۆرانی 1945
بە بینینت
من دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردین
دەچمەوە ناو ئەشکەوتی تار، جەنگەڵی چڕ
گوێ شل دەکەم
بۆ برووسکە و گۆڵەی هەور و بارانی خوڕ
شارستانی دوگمە و وایەر بزر دەبێ
ئاتەشگەکان پڕ دەبنەوە لە پێت و گڕ
چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانی بە نیگایەک
سەوزەڵانێک بە ڕووتەن کەی
لە دەستت دێ، بە هێمایەک
بەردەڵانێک بە چیمەن کەی
چیت مەرام بێ، دەچێتە سەر
تۆ دەتوانی باڵی زمانم ببەستی و درەختی پەنجەم بێ بەر کەی
لە دەستت دێ چەمی دەنگم تژی ماسی و هەر پەیڤێکم پڕ گەوهەر کەی
تۆ دەتوانیت بمکەیتە کۆیلەی مل بە تۆق
لە دەستت دێ تاجی سەروەریم لەسەر کەی
لەبن کۆمەی خۆڵەمێشدا
تۆ ژیلەمۆی گەشی خولیای
لە گێژەنی تاریکیدا
تۆ بریسکەی بەفری چیای
لە بیابانا هاژەی چەم و لە نەهاتا هەڵمی نان و لە غوربەتا داڵدە و پەنای
کلیلداری بەهەشتی تۆ
تۆ نەک نیوە، هەموو دنیای
Be bînînit
Min debmewe binyademî çaxî berdîn
Deçmewe naw eşkewtî tar, cengelî çir
Gwê şil dekem
Bo birûskew goley hewrû baranî xur
Şaristanî dugmew wayer bizir debê
Ateşgekan pir debnewe le pêtû gir
Çît meram bê, deçête ser
To detwanî be nîgayek
Sewzelanêk be rûten key
Le destit dê, be hêmayek
Berdelanêk be çîmen key
Çît meram bê, deçête ser
To detwanî balî zimanim bibestîw dirextî pencem bê ber key
Le destit dê çemî dengim tijî masîw her peyvêkim pir gewher key
To detwanît bimkeyte koyley mil be toq
Le destit dê tacî serwerîm leser key
Lebin komey xolemêşda
To jîlemoy geşî xulyay
Le gêjenî tarîkîda
To birîskey befrî çyay
Le byabana hajey çemû le nehata helmî nanû le xurbeta daldew penay
Kilîldarî beheştî to
To nek nîwe, hemû dinyay

ڕاپۆرتی هەڵە