کوردستان

ئەلبۆم: زایەڵەی ڕابردوو شێوەزار: سۆرانی 1460
تۆ دایکمانی، خۆشەویستی، سەربڵندی، کوردستان
دێرێنیت و پیرۆزی سۆمای چاوی هەموومان
لە باکوور بی، لە باشوور بی، لە ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاوا
ئامانج یەکە، ئاڵا یەکە، ئازادیش بیر و بڕوا
ئەتپارێزین بە چواردەورا وەک زنجیری شاخانت
شوورەی جەستە و ورەی پۆڵایی ملیۆنەها لاوانت
مێژووی فیلمی، چرای خوێنی شەهیدانی ئەم خاکە
تا هەتایە لەسەر سەرمان جریوەیان ڕووناکە
یەکگرتووین و بە ڕێگاوەین درشت و ورد، ژن و پیاو
بۆ دواڕۆژی جوانتر لە گوڵ، ڕووناکتریش لە هەتاو
تۆ دایکمانی، خۆشەویستی، سەربڵندی، کوردستان
To daykimanî, xoşewîstî, serbilindî, kurdistan
Dêrênîtû pîrozî somay çawî hemûman
Le bakûr bî, le başûr bî, le rojhelat, roj’awa
Amanc yeke, ala yeke, azadîş bîrû birwa
Etparêzîn be çwardewra wek zincîrî şaxanit
Şûrey cestew wirey polayî milyoneha lawanit
Mêjûy fîlmî, çiray xwênî şehîdanî em xake
Ta hetaye leser serman cirîweyan rûnake
Yekgirtûynû be rêgaweyn diriştû wird, jinû pyaw
Bo dwarojî cwantir le gul, rûnaktirîş le hetaw
To daykimanî, xoşewîstî, serbilindî, kurdistan

ڕاپۆرتی هەڵە